تبلیغات
BARZANI - ڕاستی نێوان ئاڵای کوردستان و ئاڵای پێکاکا

گه‌لی کوردی قاره‌مان و گیانفیداکارانی ڕێگای ئازادی کوردستان!

بنه‌ماڵه‌ی ڕووسوری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر!

بڕوانن و ببینن که‌ کوڕانی بارزانی گۆڕ به‌گۆڕ و خائین چۆن به‌ ڕۆژی ڕوناک ده‌یانهه‌وێت کڵاومان له‌سه‌ر بنێن و خۆڵ بکه‌نه‌ چاومانه‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی کوڕی ئیدریسی ئه‌ندازیاری شه‌ڕی کوردکوژی به‌ هه‌موو ئه‌قڵیه‌وه‌ هاتووه‌و پیرێژنێکی بارزانی هێناوه‌ بۆ شاهیدی دان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ گۆیا پێشه‌وای مه‌زنی کورد، سه‌رۆک کۆماری شه‌هیدمان ئاڵای پیرۆزی کوردستانی داوه‌ته‌ ده‌ستی مسته‌فا بارزانی خائین به‌ گه‌ل و  نیشتمان!!

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئاڵای دروستکراوی ده‌ستی سه‌رانی پێکاکای دروست کردوه‌و هێناویه‌ پێشانی خه‌ڵکی ده‌دات، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا‌ که‌ ئه‌م ئاڵا پێکاکا کرده‌شی سه‌راوبن به‌رز کردووه‌ته‌وه‌و پێشانی خه‌ڵک و چاوی کامێراکانی ده‌دات!!! فەلاح مستەفا نۆکه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خائین که‌ له‌مبه‌ری نێچیرڤان وه‌ستاوه‌ چاوی بڕیوه‌ته‌ به‌ناو ئاڵاکه‌ی ده‌ستی نێچیر، که‌چی غیره‌تی ئه‌وه‌ی نییه‌ بڵێ جه‌نابی نێچیرڤانی کوڕه‌ ئه‌ندازیار ئاڵاکه‌ت سه‌راوژێر ڕاگرتووه‌!!

نه‌فره‌ت له‌ مه‌لا مسته‌فای خائین و بنه‌ماڵه‌ خۆفرۆشه‌که‌ی

تێبینی: ئه‌م پارچه‌ په‌ڕۆیه‌ی که‌ نێچیرڤان به‌ناوی ئاڵای کوردستان پێشانی خه‌ڵک و کامێراکانی دا ئاڵای کوردستان نیه‌، بێجگه‌ له‌ ڕه‌نگی سوورو سه‌وزو سپیه‌که‌ی به‌شه‌که‌ی تری واته‌ ئاڕمه‌که‌ی فڕی به‌سه‌ر ئاڵای کۆماری کوردستانه‌وه‌ نییه‌.

ئه‌مه‌ئاڵای کوردستانه‌ نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ ده‌ست نێچیرڤان بارزانی کوردفرۆشه‌وه‌یه‌

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ئاڵا پێکاکا کرده‌که‌ی ده‌ستی نێچیرڤان بارزانی خائینه‌


  • آخرین ویرایش:پنجشنبه 1388/12/27
نظرات()   
   
سەرۆك بۆكانی
جمعه 1390/02/2 03:56
مەبەستت لە "ئاڵا پێکاکا کرده‌که‌ی" چیە؟
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر